شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-06 16:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نەسروڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتیی ئێران باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان  و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و جەختیشان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان لە داهاتوودا.

هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی بازرگانانی هەردوولادا بێت.

ئاماژە بەوەکراوە، هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حکوومەت بۆ کارئاسانی کردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابووری هەردوو لایەندایە.


لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کرا لە هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە