شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-05 10:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان بە دوو هۆکاری سەرەکی ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ ڕەت دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک‌کۆماری تورکیا، رایگەیاند تورکیا ئامادە نییە ئەندامێتیی سوید لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسند بکات و گوتیشی، سوێد کاری زیاتری ماوە ئەنجامی بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە بە ڕوونی ئاماژەمان بەوە کردووە کە شەڕی دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بابەتی ئیسلامۆفۆبیا هێڵی سوورن.

سەرۆک‌کۆماری توڕکیا ڕاشیگەیاند: دەبوو سوێد باشتر کار لەسەر ئەو ئەرکانە بکات کە پێی سپێردراوە.

ناوبراو گوتیشی: هەمووکەسێک دەبێت لەوە تێبگات دۆستایەتیی تورکیا بە پشتگیری کردنی تیرۆریستان و رێگەدان بە کاری تیرۆریستی بەدەست ناهێندرێت.

ئەردۆغان گوتیشی:  لەجیاتی ئەوەی خۆیان بەو تاکتیکانەوە سەرقاڵ‌بکەن کە کات بەفیڕۆ بدەن، پێمان وایە کە بردنەسەری بەڵێنەکانیان دەبێتە رێگەیەکی باشتر؛ ئامۆژگاری ئەوان دەکەین بەشێوەیەکی ورد بەخۆیاندا بچنەوە و ئەرکەکانی سەرشانیان بەشێوەیەکی باشتر ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە