شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-05 05:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ماوەی ۵ مانگدا وەزیری دەروەی ئوردن و بەشار ئەسەد بۆ دووەم جار کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆک‌کۆماری سووریا لە دیمەشق لەگەڵ ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلسەفادی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەوێ چاوی بە ئەسەد و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا کەوت و ئەم سەردانەش بۆ سووریا دووەم سەردانەکەی ئەلسەفادییە لە ماوەی ۵ مانگدا.

لە میانی دیدارەکەدا ئەسەد باسی لە "گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریی بۆ گوند و شارۆچکەکانیان کرد، کە ئەولەویەتە بۆ دەوڵەتی سووریا، لەگەڵ پێویستی دەستەبەرکردنی ژێرخانی ئەم گەرانەوەیە و پێداویستیەکانی ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بە گشتی فۆرمەکانی، و پشتگیری کردنی بە پرۆژەکانی چاکبوونەوەی پێشوەختە کە گەڕاوەکان دەتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان بگەڕێننەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئەو رێوشوێنانەی دەوڵەتی سووریا دەیگرێتەبەر، چ لەسەر ئاستی یاسادانان یان یاسایی یان لەسەر ئاستی ئاشتەوایی، بەشدارن لە دابینکردنی باشترین ژینگە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

هاوکات، ئەلسەفادی دوایین هەوڵەکانی ئوردن سەبارەت بە پرسی گەرانەوەی ئاوارەکانی سووریای خستەروو، هەروەها ئەو بیرۆکە نوێیانەی کە لەم بارەیەوە پەرەی پێدرا.

ئەلسەفادی جەختی لەوە کردەوە کە ئوردن پشتگیری لە سەقامگیری لە سووریا دەکات و وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ حکوومەتی سووریا کار بکات لە بوارە دوو قۆڵییەکان کە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرز دەکەنەوە و بەشدارن لە گەرانەوەی ئاوارەکانی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە