شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-05 04:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە کۆمەڵگای جیهانی لەسەر قەیرانی ئاوی حەسەکە بێتە دەنگ

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی و کامپەکانی ئاوارەکان، ناوچەی کارەساتبارن کە تورکیا ئاوی لێ بڕیوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی حەسەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە: حەسەکە، تل تەمر و گوندەوارەکانی، هەروەها کامپەکانی واشۆکانی و سەرێکانێ، ناوچەی زیانلێکەوتوون کە ژیان تیایاندا سەخت و کارەساتبارە و نزیکە لەوەی کە بۆ ژیان دەست‌نەدەن.

عیسا یوونس ئاماژەیان بەوەش کرد، "ئێمە بژاردەی زۆرمان لەبەردەستدا نییە، تەنها هەنگاو ئەوەیە کە پەلە بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، بە هاوکاری هەموو ئەو لایەنانەی کە دەتوانن لە ئۆرگانە فەرمییەکان و رێکخراوە مرۆییەکان، تا دووربکەوینەوە لە دەرئەنجامەکانی ئەم قەیرانە ترسناکە لەسەر هاوڵاتیان.

ناوبراو ئاماژەیان بەوەش کرد، "بەردەوامیی ئەم کارەساتە راستەقینە، دەرئەنجامی رێککەوتنی نێوان دەوڵەتەکانی ڕووسیا و تورکیایە، بە دەستخۆشی لێکردنیان لە لایەن رژێمی سووریاوە، بۆ خنکاندنی گەلەکەمان و لەناوبردنی ئەزموونی دیموکراسییان، بەبێ ئەوەی درک بە ڕادەی گەورەیی ئەم تاوانە بکەن".

عیسا یوونس دەشڵێت: جێگەی داخە کە تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوێستێکی نەبووە، کە لە خۆی و لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بە هەمان شێوە داواکراوە، وەک بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی ئەخلاقی.

شایانی باسە تورکیا زیاتر لە ۴۰ جار ئاوی لە زیاتر لە ملیۆنێک کەس بڕیوە، لەو کاتەوەی سەرێکانێ و وێستگەی بیرەکانی عەلوک بۆ ئاوی خواردنەوە لە گوندەوارەکەی لە پاییزی ۲۰۱۹وە لە لایەن تورکیاوە داگیر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە