لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان نزیكەی ۷۰۰ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا نزیكەی ۷۰۰ هەزار گەشتیار سەردانی شار و سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردۆتەوە، لە ماوەی ۶ رۆژدا ۶۸۹ هەزار و ۸۸۹ گەشتیار لە شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون كە پێكدێن لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و باشوور و ناوەڕاستی عێراق و هەروەها دەرەوەی عێراق.
ڕاشیگەیاندووە دەستەی گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم و كەرتی تایبەت لە رۆژانی پشوی جەژنی قورباندا ئامادەكاریی تەواوی كرد بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران