شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-03 10:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراقدا دەوڵەت لەنێو دەوڵەت دروست بووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: هه‌ر کاتێک عێراق به‌هێز بێت، په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان لاواز ده‌کات و لە عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا دروست بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان ڕایگەیاند، دژایەتی‌کردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بووەتە یاسایەک و  هەرکاتێک بەهێزبن، ئەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانییان لاواز دەکەن و هەوڵی بێ‌هێزکردنی هەرێمی کوردستان دەدەن.

ناوبراو ده‌شڵێت: "لە عێراقدا دەوڵەت لەنێو دەوڵەت و سوپا لەنێو سوپا دروست بووە، بۆیە پێویستە عێراق وڵاتێکی دەستووری بێت و هێز لەنێو هێزدا نەبێت، چوونکە ئەمانە بۆمبی تەوقیتکراون و لە هەرکاتێک بێت دەتەقێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە