سەرۆکی یەکێتی: بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و رایدەگیەنێت: "رووداوەکە بۆ موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزەوە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە لە وڵاتی سوید، لە تویتێکدا رایگەیاند: "بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە".
ڕاشیگەیاند: "ڕووداوەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران