سەبارەت بە بێڕێزی کردن بە قورئان سەرۆکارەیەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوکه‌دا بڵاوی کرده‌وه "سه‌رکۆنه‌ى سووتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌که‌ين، کارێکى ته‌واو ناڕهوايه و ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و کينه و هه‌ڕه‌شه له پێکه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌کات".
بڵاویشی کرده‌وه: "ده‌بێ ڕێز له بيروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئايينى و پيرۆزييهکانى هه‌موو ئايين و ئايينزاکان بگيرێت و ڕێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی بقۆزرێته‌وه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییه‌کانی ئایین".
ڕۆژی چوارشه‌م پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی (سه‌لوان مۆمیکا) لە وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێکی شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌خت، ڕووداوه‌که کاردانەوەی توندی لەنێو وڵاتانی ئیسلامی دروست کرد و زۆرێک له وڵاتان سه‌رکۆنه و ئیدانه‌ی کرده‌وه‌که‌یان کرد.
لای خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی سه‌رکۆنه‌ی کرده ناڕه‌واکه‌یان کرد و جه‌ختیان کرده‌وه که بێڕێزیکردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز دژی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریکی و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە دەکات و لەسەر هەموولایەک پێویستە ڕێگری لێ بکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران