لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا ۷۱ قوربانیی لێکەوتۆتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ژمارەی قوربانییەکانی هێرشەکانی تورکیا لە ریگەی دڕۆنەکانەوە بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە سەرەتایی ساڵای ۲۰۲۳ەوە بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی نۆرس پرێس، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە تورکیا بە ۳۴ دڕۆنەوە ناوچە و شارەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریای کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ۷۱ کەس بوونە قوربانی ۴۴ کوژراو و ۲۷ بریندار.
لە نێو قوربانیەکاندا، ۲۸ ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ۱۷ کەس لە هێزەکانی حکوومەتی سووریا و ۲۲ کەسی مەدەنی بوون کە ۶ ژن و دوو منداڵ، هەروها ۴ سەربازی ڕووسیش بوونە قوربانی.
بەم شێوەیە هێرشەکان بە سەر شارێکی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دابەش کراون، ۱۳ شوێن لە گوندەواری باکووری حەلەب، چوار شوێن لە حەسەکە، یەکێک لە رەقە و شەش شوێن لە قامیشلۆ و یەک لە دێریک کراونەتە ئامانج.
سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر کۆبانێ و ناوچەکانی دیکە بەم شێوە بووە، ۴ شوێنی کۆبانێ و ۴ شوێنی دیکە لە مەنبەج و یەک هێرش لە عەین عیسا ئەنجام دراون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران