سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە، سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتی و سەرکونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی جەخت لە ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دەکەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و هەردوولا رەخساندنی دەرفەتی زیاتریان بۆ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دووپات کردەوە."
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە مەحمووديان کرد و هیوای خواست هاوکار و یارمەتیدەر بێت لە گەشەکردن و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و لەو روەشەوە هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی".
#ئێران
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#سلێمانی
#بافڵ تاڵەبانی
#سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران