شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-21 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەونی گەورە لەگەڵ تیمی خراپ دەبێتە کابوس

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی پاراستن رایدەگەیەنێت: هەبوونی جیاوازی لە نێوان بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵگە، دەبێتە هۆی نەمانی متمانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەزهەت حالی بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی پاراستن لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "محەمەد فازڵی کۆمەڵناسی ئێرانی، پێیوایە چۆڵ‌بوونی دەوڵەت و دەسەڵات لەو ئاقڵانەی کە پڕۆژەی نیشتمانیان هەیە و ئامانجیان بەرزبوونەوەی پلەی سیاسی خۆیان نیە، هەروەها هەبوونی جیاوازی لە نێوان بەرژەوەندییەکانی هەر یەکە لە دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵگە، دەبێتە هۆی نەمانی متمانە، نەمانی متمانەش زۆرجار دەبێتە هۆی خزانی کەسانی بێ توانا و بێ پرەنسیپ و دوڕو و تەنانەت کەسانی نێردراو (مخترق) بۆ ناو سیستەمی سیاسی".

دەشڵێت، "دەرئەنجام ئەمە دەبێتە هۆی بەتاڵبونی ئەو سیستەمە لە ناوخۆ کە ئەویش ماڵوێرانی بۆ وڵات بە دوای خۆیدا دەهێنێت، هێزی پێکهاتەی و دامەزراوەی لاواز دەبێت، واتە دەوڵەت ناتوانێت وڵامدەرەوەی داواکاری خەڵک بێت و  ناڕەزایەتی خەڵکی لێ دەکەوێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەمو ئەو ڕێبەر و سەرکردە باش و ڕاستەقینانەی کە بە دوای بەرژەوەندی وڵاتی خۆیانەوەن،  هەندێک ئامانجی باڵا واتە خەونێکیان هەیە، پێویستی سەرەکی بۆ گەیشتن بەو خەونانە هەبونی تیمیکی باشە سەبارەت بە مەش، جان ماکسوێل زۆر بە جوانی دەڵێت، زۆرجار خەڵک بایەخی زیاتر بە خەونەکانیان دەدەن و بایەخ و بەهای کەمتر بە تیمی خۆیان دەدەن، بەڵام خەونی گەورە لەگەڵ تیمی خراپ دەبێتە کابوس".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە