شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-15 10:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەیەکی باڵای PKK لە باکووری عێراق کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ئیدیعا دەکات کە فەرماندەیەکی پەکەکە بە ناوی عەبدولقەهار کاراساچ لە باکووری عێراق کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) ڕایگەیاندووە "بەرپرسێکی پەکەکە/کەجەکە، عەبدولقەهار کاراساچ کە شەش ساڵ لەمەوبەر رێنمایی دابوو بە تیرۆریستان پەلاماری دادگای ئیزمیر بدەن لە هێرشێکدا لە باکووری عێراق کوژرا".

ئاژانسی ئانادۆڵۆ ڕایگەیاندووە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان عەبدولقەهار کاراساچ کە ناوی نهێنی "ئالیشەر چیا"یە رێنمایی دابوو بۆ ئەو پەلامارەی لە ساڵی ٢٠١٧ کرایە سەر دادگای ئیزمیر و لە ئاکامی پەلامارەکەدا کارمەندی پۆلیس، فەتحی شەکین و نووسەری تۆمارەوان، مووسا جان؛ کوژران بۆیە لەلایەن میتەوە خرابووە ژێر چاودێری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە