پارتی رێککه‌وتنی ژێر به ژێری کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به پاشه‌که‌وتی مووچه نه‌ده‌ن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، پارتی رێککه‌وتنی ژێر به ژێری کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی مووچه نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش خیانه‌تێک بوو له خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیار رەشید، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌ش کردووه: "ئەوەی روویدا خیانەتێک بوو لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرا، رێککەوتن کرابوو بۆ ئەوەی پارتی دەنگ نەدا بە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشەکەوتی مووچە".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه: "بەروونی دیاربو بەچ تاکتیکێک ئەم یاریە کرا، برادەرانی پارتی کە هاتنەدەرەوە بە پێکەنینەوە هاتنە دەرەوە لەهۆڵی پەرلەمان و پێموتن دیارە زۆرتان پێخۆشە و بەدەستکەوتی زۆر گەورەی دەزانن، ئەمە هەڵوێستی ئەوان بوو".
بڕیار ڕەشید ده‌شڵێت: "بەرنامەکەیان وابوو بەجۆرێک خۆیان دەربخەن کە لایەنەکانی دیکە دەنگیان بە گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە نەداوە بەڵام ئەمە رێککەوتنی ژێربەژێریان هەبوو لەسەر ئەو بابەتە".
بۆچوونی بەکارهێنەران