شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-13 08:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا بەرپرسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، ڕوووسیا بە بەرپرسی هێرشە فڕۆکە بێ‌فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆسەر باکووری حەلەب ناو دەبات و داوا دەکان دیمەشق و کۆمکاری عەرەبی دەکات بێ‌دەنگ نەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایدەگەیەنێت: ڕووسیا بەرپرسی هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیایە و داوای لە مۆسکۆ کرد یان لەو ناوچانە بکشێنەوە یان بە ئەرکی خۆیان هەستن و داواشی لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی کرد چی دی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەوە بێ‌دەنگ نەبن.

شایانی باسە داواکارییەکەی ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لە بەیاننامەیەکدا هات کە لەلایەن "هێڤین سولەیمان" هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکەوە خوێنرایەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها باس لە داگیر کردنی عەفرین، ئیدلب، گرێ سپی و سەری‌کانی  لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کراوە و دەشڵێت: "حکوومەتی تورکیا بەردەوام فەرماندە و ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) و دامەزراوە ناوچەییەکان کە ئێستا خۆیان و ناوچەکە دەپارێزن، دەکاتە ئامانج و لایەنە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان لەبەرمبەر ئەو تاوانانەوە بێدەنگ و خەمساردن و هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە