هه‌ڵوێستى نیشتیمان په‌روه‌ران و ناپاکى نیشتیمان فرۆشان له مێژوودا تۆمار ده‌کرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پاش پەسەند کردنی مادەی ۱۴ لە پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستى نیشتیمان په‌روه‌ران و ناپاکى نیشتیمان فرۆشان له مێژوودا تۆمار ده‌کرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامه‌که‌یدا دهش‌ڵێت، هەموو لایەک دڵنیا بن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین.
شایانی باسە ئه‌و بڕگه‌یه‌ى شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر داواى فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆ بوودجه زیادکرا پارتى نیگه‌ران کردووه کە لەت کردن و دابەش بوونی هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#مەسروور بارزانی
#پڕۆژە یاسای بوودجە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران