سێ ئەندامی YPG لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ناوەندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنی یەپەگە ئاشكرای ده‌كات، توركیا هێرشی كردۆته‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كیان و به‌هۆیه‌وه کوژراو و بریندارێكى زۆر هه‌یه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنی یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG) ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد، لە ناحیەی ئه‌حداس لە شاری حەلەب، سوپای تورکیا له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى سیخوڕیه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر یه‌كه‌یه‌كى شه‌ڕڤانان".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ شەڕڤانمان شەهید بوون و دوانى دیكه‌شمان به‌سه‌ختى بریندار بوون، دواتریش ورده‌كاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ین".
بۆچوونی بەکارهێنەران