شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-12 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حسێن ئاراسان بە هەماهەنگیی میت و پاراستن تیرۆر کراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- کەجەکە رایدەگەیەنێت، "حسێن ئاراسان، بە هەماهەنگیی پەدەکە و میتی تورکیا کوژراوە و بێگومان تۆڵەی لە بکوژان دەکەینەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) لەبارەی هێرشە چەکدارییەکەی شاری سلێمانی، کە تێیدا حسێن ئاراسان، پەنابەری سیاسیی کوردستانی تورکیا کوژرا، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

کەجەکە رایگەیاندووە، ماوەیەکی زۆرە ئەندامانی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کە خەڵکی کوردستانی تورکیان، ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی سیستەماتیک دەبنەوە.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "میتی تورکیا تەنها خۆی ناتوانێت تۆڕی سیخوڕیی لە هەرێمی کوردستان دروست بکات، بەڵکوو زۆر روونە کە بەبێ هاوکاریی پەدەکە و پاراستن، ناتوانێت هەنگاوێکیش بنێت، پەدەکە یەک بەیەکی کەسەکان بۆ میتی تورکیا ئامادە دەکات و هەندێک جاریش خانەوادەیەک دەخاتە خزمەتی میتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە