شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-10 08:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئامانجی ئیدارەی خۆسەری کوردستان دابەش کردنی خاکی سووریا نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە ئەمریکا دەڵێت: بەڕێوەبەریی خۆسەر نایەوێت خاکی سووریا دابەش بکرێت بەڵکوو ئامانجی ئێمە بەدەست هێنانی مافی فەرهەنگی و سیاسی کوردەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتۆن لە لێدوانێکدا بە میدل ئیست مۆنیتۆری ڕاگەیاند کە کوردەکانی سووریا هیچ کات نەیانویستووە خاکی سووریا دابەش بکرێت بەڵکوو دەیانەوێت لە چوارچێوەی قەوارەی وڵاتی سووریا مافی خوێندن بە زمانی خۆیان و مافی فەرەهەنگی و سیاسیی خۆیان بەدەست بێنن.

 ناوبراو جەختیشی کردەوە کە کوردی سووریا قەد نەیویستووە وڵاتێکی سەربەخۆ دابمەزرێنێت.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا ئەو ڕاپۆرتانەشی ڕەت کردەوە کە باس لە هەناردەی کرنی نەوتی سووریا دەکەن لەلایەن کوردەکانەوە چوونکە بە وتەی ناوبراو سووریا لەلایەن ئەمریکاوە سزای خراوەتە سەر و توانای هەناردە کردنی نەوتی نییە. سینەم محەمەد وتیشی ئەو نەوتە لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەردەهێنرێت بۆ بەکار هێنانی ناوخۆیی تەرخان کراوە.

هەڵبەت سینەم محەمەد دانیشی بەوەدانا کە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی  سووریا هەڵاوێر کراوە.

لەبارەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتۆن وتی: ئێمە نامانەوەێت ئەوان هەتاهەتایە لێرە بمێننەوە بەڵکوو تا ئەو کاتەی کوردەکان دەگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا، بوونی هێزەکانی ئەمریکا پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە