شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-08 05:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی لەبەرامبەر گۆڕانكاری لە ڕەشنووسی بوودجەدا پێشنیاری بەرتیلی بۆ كردووین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  دەڵێت پارتی پێشنیاری پێدانی شوقە و خانوو بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەدات،  لەبەرامبەر كشاندنەوەی پێشنیازەكانیان لە ڕەشنووسی بوودجە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عودەی عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: بەرپرسانی باڵای پارتی لە ڕێگەی پەرلەمانتارەكانیانەوە پەیوەندیان پێوەكردوون، تا پێشنیازەكانیان لە ڕەشنووسی بوودجە و ماددەكانی تایبەت بە ھەرێمی كوردستان بكشێننەوە بە تایبەت ئەو مادەیەی باسی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە دەكات.

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند، كە لەبەرامبەر كشانەوەی پێشنیارەكان پارتی پێشنیاری پێدانی شوقە و خانووی پێداون لە هەولێر.

عەواد جەخت لەوەش دەكاتەوە: پارتی ئەو پێشنیازەی خستووەتە بەردەم حەوت ئەندامی لیژنەی دارایی و ئامادەیە لە بەردەم دادگادا ناوی ئەو بەرپرس و پەرلەمانتارانە ئاشكرا بكات كە پێشنیازی پێدانی شوقە و خانوویان پێداون".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە