شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-04 03:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كابینەی 67ی حكوومەتی توركیا ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا کابینەی 67ەمین حکوومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ناوی سەرجەم وەزیرە نوێیەکانیشی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە وتارێکدا کابینەی نوێی حکوومەتەکەی راگەیاند و جەختیشی کردەوە، "تورکیا ئەمڕۆ بەهێزە لە دوێنێ، هەموو هەوڵێکیشمان دەخەینەگەڕ بۆ خزمەت کردنی تەواوی تورکیا و بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم ناوچەکان دەکەین".


ئەردۆغان ئاشکراشی کرد: "رۆژی سێشەممە 6ی 6ی 2023 یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیا دەکرێت".

وەزیرەکانی کابینەی نوێی تورکیا پێکهاتوون لە: جەودەت یەڵماز جێگری سەرۆک کۆمار، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڤێدات ئیشکهان وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی، عوسمان ئاسکن باک وەزیری وەرزش و لاوان، ئیبراهیم یوماکڵی وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، محەمەد شیشمەک وەزیری گەنجینە و دارایی، یەشار گولەر وەزیری بەرگری، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی.


هەروەها، یەڵماز تونج وەزیری داد، ماهینور ئۆزدەمیر گۆگتاش وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، عەلی یاریلیکایا وەزیری ناوخۆ، عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی، ئاڵپارسان بایراکتار وەزیری وەزیری وزە و  سامانە سروشتیەکان محەمەد نوری ئەزۆ وەزیری کلتور و گەشتیاری، یوسف تەکین وەزیری پەروەردە، محەمەد ئۆزدەکی وەزیری ژینگە و شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە