سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی ئەردۆغان گه‌یشته ئه‌نقه‌ره
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رکۆماری تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، نێچیرڤان بارزانی، به بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌رۆک و سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، به‌شداری له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان له خولی تازه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ئێواره‌خوانێکدا ده‌کات که به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنییه‌وه ساز ده‌کرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران