شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-03 12:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆلیسی سوید ڕێگری لە گردبوونەوەی لایەنگرانی PKK ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پۆلیسی سوید ڕێگەیداوە سەرەڕای پەسەند کردنی یاسای نوێی دژەتیرۆریزم بۆ سنووردار کردنی چالاکی دەربڕینی لایەنگرانی پەکەکە لەو وڵاتە، هەموو خۆپیشاندەرانی نەیاری پەرەسەندنی ناتۆ لە بەیانی یەکشەممە، لەوان لایەنگرانی پەکەکە دەپارێزێت.

ئولا ئۆستەرلینگ وتەبێژی پۆلیسی شارە گەورەکانی سوید دوێنێ هەینی وتویه‌تى، "دەستەبەری ئەوەدەکەین هەموو ئەوانەی ڕۆژی یەکشەممە ئامادەی خۆپیشاندانەکە دەبن، مافە پارێزراوەکانی خۆیان بەپێی دەستوور، لەوانە ئازادیی ڕادەربڕین بەکاربهێنن".

وابڕیارە سبه‌ینێ یەکشەممە خۆپیشاندانەکە لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم لەژێر دروشمی "نا بۆ ناتۆ" بەڕێوەبچێت کە لەلایەن هاوپەیمانی دژە ناتۆ ڕێکخراوە.

هەینی ڕابردوو، وەزیری دادی سوید ڕایگەیاندوە، هەرچەندە یاسای توندکردنەوەی شەڕی دژی تیرۆر لەسوید لەیەکی حوزەیرانەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە، کە ئاسانکاری دەکات بۆ دادگایی کردنی ئەو گرووپانەی کە بە"تیرۆریست" پۆلێن کراون، بەڵام ڕوونیشی کردۆتەوە ئامانجی دەرکردنی ئەو یاسایە هێرشکردنەسەر ئازادی ڕادەربڕین نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە