بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە؛ مه‌سروور بارزانی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌کێتیی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزبایی لێ کردن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی 48مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی له سه‌رکردایه‌تی و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌که‌م.
لە درێژەی پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە: ''هیوادارم له‌م بارودۆخه‌دا گشت هێزه سیاسییه‌کان، پێکه‌وه کار بکه‌ن و هه‌موو لایه‌ک هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی خۆیان بکه‌ن، خزمه‌ت کردنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمان بکه‌ن به ڕێره‌وی کاری ئێسته و داهاتوویان''.
بۆچوونی بەکارهێنەران