شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-01 02:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵاکانی یەکێتیی نیشتمانی کۆ دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر سکاڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە رۆژی ۱۱/۶/۲۰۲۳ دادگای فیدراڵیی عێراق لە سەر سكاڵاكانی یەكێتی كۆ ببێتەوە كە تایبەتە بە پرسی كورسی كۆتاكان، سیستمی هەڵبژاردن و یەک بازانەیی، تۆماری دەنگدەران.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەکێتی لە رێگەی سەرۆکی فراکسیۆن و بریکارنامەکانیەوە ژمارەیەک سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە، کە تایبەتن یاسای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان:

کورسی کۆتاکان لە هەرێمی کوردستان

تۆماری دەنگدەران و سیستەمی تۆماری پەڕاوی

سیستەمی هەڵبژاردن و یەک بازنەیی لە هەرێمی کوردستان

بەپێی زانیارییەکانی درەو بڕیارە رۆژی ۱۱/۶/۲۰۲۳ دانیستنی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سکاڵایانەی یەکێتی بەڕێوەبچێت.

دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند و بە نادەستوری لەقەڵەم دا، هەموو ئەو بڕیار و یاسایانەی بە پووچ ناوبرد کە لەدوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە