پەیامی لاهوور شێخ جەنگی بۆ بەرپرسانی یەکێتی: تا دەرفەت ماوە هەڵەکان ڕاست بکەنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی پهیامێكى بهپهله بڵاو دهكاتهوه و ڕایدهگهیهنێت، "دەرفەت ماوە لەبەردەم ئەوانەی کە ئێستا یەکێتیی بەڕێوە دەبەن".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له پهیامێكدا بۆ بهرپرسانى ئێستاى یهكێتى، لاهوور شێخ جهنگى نووسیویهتى: "دەرفەت ماوە لەبەردەم ئەوانەی کە ئێستا یەکێتیی بەڕێوە دەبەن، ئەو سیاسەتە هەڵەیەی کە ئێستا پەیڕەوی دەکەن، هەمان ئەو سیاسەتە کۆنەیە کە دەگوترا (گەر پێمان چاک نەکرێت دەتوانین تێکی بدەین)، ئێمە لەسەر ئەوە بەردەوام ڕەخنەمان دەگرت".
ناوبراو دهشڵێت: "بۆیە تکایە، تا کار لەکار نەترازاوە، ئەو هەڵەیەی کە کردووتانە ڕاستی بکەنەوە، چوونکە ناکرێت ڕقی شەخسی ئێوە لەیەکتری، ببێتە مایەی لەباربردنی ئەم ئەزموونە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران