شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-21 10:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێ ئەندامی SDF لە هێرشی شانە نووستووەکانی داعشدا بریندار بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور سێ ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو 3 ئەندامی هێزە سەربازییەکانی هەسەدە له شارۆچکەی ئەبووخەشاب لە باکووری دێرەزوور، لە رێگەی شوێنی کارەکەیاندا بریندار بوون.

ناوەندیی میدیایی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کرد، سەربازەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی رەققە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، جەختیشی لەوە کردەوە کە برینەکانیان لەنێوان مامناوەند و سەختدا بووە.

دوابەدوای رووداوەکە، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتن، هێزی سەربازییان هێنا و خاڵی پشکنینیان بڵاو کردەوە و کاروانی سەربازییان لە چواردەوری شارۆچکەکە ئەنجامدا، بەپێی سەرچاوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە