شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-21 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاکە مەرجمان بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق پرسی کوردە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا ڕەتی کردەوە لەبەرامبەر ئاشتبوونەوەی لەگەڵ "بەشار ئەسەد"دا هیچ مەرجێکی پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دابنێت و تەنها پرسی کوردی لای گرنگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNNی ئەمریکی رایگەیاند: "لەڕێگەی دۆستایەتیم لەگەڵ پووتین، باوەڕم وایە کە دەتوانین دەرگاکە بکەینەوە، بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆر لە بەشی باکووری سووریا، کە پێویستی بە هاوکاری و هاودەنگییەکی بەهێز هەیە". وەک ئاماژەیەک بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات.

ئەردۆغان جەختی کردوە کە پرسی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، کە پرسی کورد مەترسی لەسەری دروست دەکات، تاکە هەنگاوە بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندییەکان لەگەل ئەسەد دا.

سەبارەت به پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەڕەڕای زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر ئەنقەرە بۆ سەپاندنی سزا بە سەر مۆسکۆدا، بەڵام وڵاتەکەی خاوەنی پەیوەندییەکی تایبەتە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنقەرە نەگەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێت سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت، وەک رۆژئاوا، گوتی: "ئێمە پابەند نین بە سزاکانی رۆژئاواوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە