ڕێكاره یاساییه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ته‌واو كراون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، وەک پەرلەمان هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ بەرەوپێشەوە بردنی هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان، ڕێواز فایەق ئاشكرای كردووه، ڕێكاره یاساییه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن ته‌واو كراون، چاوه‌ڕوانن له ده‌رفه‌تێكی نزیكدا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
ئه‌م په‌یامه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا بووه له‌گه‌ڵ ڤیللى ڤارجیولا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی كردۆته‌وه، "په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی هه‌نگاوه‌كان و گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی كۆتایی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
بۆچوونی بەکارهێنەران