شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-17 07:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان کوژارنی سێ ئەندانی یەبەشەی لە هێرشێکی تورکیا ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا بارەگایەکی هێزەكانی یەپەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری شنگال کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەکداری یەپەشە کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەپەشەی کردە ئامانج و 3 کوژراو و بریندارێکی لێ کەوتەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، "ڕۆژی سێ شەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەپەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە شارۆچكەی شنگال کردە ئامانج".

بەبیانووی بوونی چەکدارانی پەكەكە سوپای توركیا و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو ولاتە بەردەوام خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبەزێنن و ئەو هێرشانەیش زیانی گیانی و ماددی زۆری لێ‌ دەكەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە