شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-09 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاڵەبانی و بارزانی ڕێککەوتوون لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ناو حکوومەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: "تیمی یەکێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران دەگەڕێنەوە ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عارف ڕوشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی به‌میدیاى نزیک له ‌حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاند: کۆبوونەوەی دوێنێى سەرۆک وەزیران ‌و جیگرەکەی، دەرئەنجامی دەستپێشخەری نیچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ‌و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بووە.

ناوبراو ده‌شڵێت، "کۆبوونەوەی دوێنێ دەرگایەکە بۆ چەندین کۆبوونەوەی دیکە لەسەر ئاستی دەزگاکانی هەڵبژاردن ‌و مەکته‌بى سیاسیدا".

به‌وته‌ى ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی، "وابڕیارە چوارشەممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا تیمی یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکان".

هه‌ر دوێنێش له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى نێوان بارزانى‌ و تاڵه‌بانى، میدیاکانی هەرێم باسیان لەوە کرد کە تیمى یه‌کێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌کانى حکوومه‌ت ‌و پارتى ‌و یه‌کێتیش له ‌ئاستى باڵادا کۆ ده‌بنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە