شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-01 06:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەپرسێکی باڵای پەکەکە لە کوردستانی سووریا کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە لە شاری کۆبانی لەلایەن ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە تیرۆر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی  (MiT)بڵاوی کردەوە: سەبری عەبدوڵڵا بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی پەکەکە/یەپەگە، کە ناوە نهێنییەکەی ''مەزڵووم کارامۆک''ە و لە شارە گەورەکانی تورکیادا فەرمانی بە کردەی تیرۆریستیی کردووە لە شاری کۆبانی باکووری سووریا کوژرا.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ لەمبارەوە ڕایگەیاند: "سەبری عەبدوڵڵا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا بە برینداری رزگاری بوو، پەکەکە بڵاوی کردووە کە کوژراوە، بەڵام دوایی دەرکەوت کە ناوبراو سەلامەتە و بە فەرمانی فەهمان حوسێن کە ناوە نهێنییەکەی ''باهۆز ئەردەڵ''ە و کراوە بە بەرپرسی PKK/YPG-SEL دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی لە شارە گەورەکانی تورکیادا".

ئەو ئاژانسە ڕاشیگەیاند: "سەبری عەبدوڵڵا کە پلاندانەر و بەڕێوەبەری ئەو کردانە بووە کە لە شارە گەورەکاندا ئەنجام دەدرێن، لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێرییەوە و لە چالاکییەکدا لە کۆبانێ باکووری سووریا لە چالاکی خرا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە