کاردانەوەی وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لەبارەی دابه‌ش نه‌کردنى مووچه له سلێمانى
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى وه‌زاره‌تى داراییدا هاتووه، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی دابەش کردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانکێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جیاکاری لە دابەش کردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان کراوە و بەپێی زۆری و کەمی مووچە و پلەکانیان کاتی دابەش کردنی مووچەیان بۆ دیاری کراوە.
له ڕوونکردنه‌وه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هۆکارى دابه‌ش نه‌کردنى مووچه‌ى چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ک بۆ دوو هۆکار گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش:
1- ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بووەو بەهیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
2- دابەش کردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەکرێتەوە، هەروەکوو لەڕابردوو پەیڕەوکراوە جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لەخشتەکەدا نییە.
ژماره‌یه‌ک فه‌رمانگه‌ى سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌رین تا ئێستا مووچه‌ى مانگى ئاداریان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌گه‌رچى هاوتاکانیان به‌ر له جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران