شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-26 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا بوودجە گشتیی عێراق پەسەند نەکرێت ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا جێبەجێ ناکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاکوو بوودجە پەسەند نەکرێت، پابەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا جێبەجێ ناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی داوای جێبەجێ کردنی ئەو رێککەوتنە بکات کە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئیمزای کردووە.

ناوبراو وتیشی: تاکوو پەسەند کردنی بوودجە پابەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا جێبەجێ ناکرێت، بەڵام بەغدا وەک پێشینە ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مووچە دەدات بە ھەرێمی کوردستان و دوای پەسەند کردنی بوودجە لە پشکی ھەرێم وەری دەگرێتەوە.

نەرمین مەعرووف باسی لەوەش کرد، رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا کاتێک کراوە، کە بوودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە، بۆیە ھەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی داوای جێبەجێ کردنی راستەوخۆی رێککەوتنەکە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە