شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-26 07:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 57 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە کوردستان دەستی بەسەردا گیراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کوردستان ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 57 کیلۆ لە جۆرە جیاجیاکانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگاکەدا دەستی بەسەردا گیردراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوتفوڵڵا دارابی وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کوردستان دەست بەسەر 57 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە و زۆرترین ڕێژەی ماددەی هۆشبەر کە دۆزراوەتەوە تلیاک بووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەر لەم ماوەیەدا لە پەیوەندی لەگەڵ بەرهەم‌هێنان و دابەش کردنی ماددە هۆشبەرەکان 369 دۆسیە تۆمار کراون و 362 کەس دەستگیر کراون کە 357 پیاو و 5 ژن بوون.

جێگری فەرماندەی پۆلیسی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: 171 لە دەستگیرکراوەکان بێکار بوون یان کاری ساختەیان هەبووە، هەروەها 2%ی سەرجەم دەستگیرکراوەکان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 20 ساڵ بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە