شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-24 08:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەریتانیا بۆ کپ کردنی دەنگی کوردەکان کەڵک لە یاساکانی دژەتیرۆر وەردەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی دوو دامەزراوەی بەریتانی حکوومەتی بەریتانیا بە کەڵک وەرگرتن لە یاساکانی دژە تیرۆری ئەو وڵاتە ئاستەنگی بۆ چالاکیی کۆمەڵگەی کوردی دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، ڕۆژنامەی فریدم کە ڕۆژنامەیەکی کۆنە و ڕێکخراوی کەیج-ی بەریتانی ئاماژەیان بە قۆستنەوەی بەرفراوانی یاساکانی دژە تیرۆر لە بەریتانیا کردووە بۆ کپ کردنی دەنگی چالاکانی کورد و ڕێگری کردن لە چالاکییەکانیان لەسەر ئاستی ئەورووپا.

ڕۆژنامەی فریدم لەم بارەوە نووسیویەتی: لە ساڵانی ڕابردوودا بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان و بە پەنابردن بۆ یاساکانی دژە تیرۆری ئەم وڵاتە، ڕێگری لە هاتوچۆی ئازادانەی کۆمەڵگەی کوردی لەو وڵاتە بە تایبەت چالاکانی سیاسی و میدیایی لەسەر ئاستی ئەورووپا بەشداری کردنیان لە بۆنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کردووە.

هەروەها ڕێکخراوی کەیج باس لەوە دەکات کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٩ زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە بەریتانیا دەستگیرکراون و تەنها ٣٠ کەس لەو کەسانە تۆمەتیان بەسەردا ساغ بۆتەوە.

ڕۆژنامەی فریدم هەروەها بڵاوی کردۆتەوە بەریتانیاوە بۆ دەستگیر کردنی چالاکوانان و لێپرسینەوەیان بە شێوەیەکی کاتی یاساکانی دژە تیرۆری بەشوێەیەکی بەربڵاو بەکار هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە