هەسەدە چوار بەرمیل زێڕی لە شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرکردەی پێشووی داعش دۆزیەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو باخەی پێشتر ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی لێی ده‌مایه‌وه، ده‌ستیان بەسەر چوار به‌رمیل زێڕ و ملیۆنێک دۆلاری ئه‌مریکیدا گرت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، هێزێکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و سوپای ئه‌مریکا، له باشووری شاری ڕه‌قه، هێرشیان کردۆته‌سه‌ر باخه‌که‌ی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی پێشوی داعش.
ئه‌و باخه‌ی هێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر، پێشتر ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی لێی ده‌مایه‌وه، تێیدا چوار به‌رمیل زێڕ و ملیۆنێک دۆلاری ئه‌مریکی، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له به‌شێکی دیکه‌ی باخه‌که‌ی به‌غدادی، چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی خۆکوژی تێدا حه‌شاردرابوو، ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ره‌و کۆگایه‌کی هاوبه‌شی نێوان ههسهدهدو سوپای ئه‌مریکا گوازراوه‌ته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران