شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-22 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی عێراق بڕیاری دا 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام نیوەی ئەو بڕە خەرج دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق وتی: لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردراوە بە رەوانەکردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجە و کەمی پارەی کاشەوە نیوەی ئەو بڕە لە چەند رۆژی داهاتوودا خەرج دەکرێت کە دەکاتە 200 ملیار دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر بڕیاربوو بەغدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت تا ئەو کاتەی بودجەی گشتی عێراق پەسەند دەکرێت.

ئێستا لە بەغدا هەوڵێکی نوێ هەیە بۆئەوەی پشکی هەرێم لەبودجەی ئەمساڵی عێراق کەمبکرێتەوە، لەوبارەیەوە چیای تەیموور، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق  راگەیاند: "ناحەز زۆرن و دەیانەوێ موزایەدەش بکەن و دەنگی شەقام بەدەستبێنن، ئێستا شتێک دروستبووە کە ھەر کەسێک دژی ھەرێمی کوردستان قسە بکات دەنگی زیاترە و لە ھەڵبژاردن دەنگی زیاتر دەبێت، بۆیە ئەوە دەقۆزنەوە ئەگەرنا ئەوانیش دەزانن ئەوە پشکی ئێمەیە و کەمتریشە لە مافی خۆمان چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە کەسانێک ھەبن ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ھەیە تێکی بدەن."

بەپێی نووسراوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێژەی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان لە 14%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەھێنن، بەڵام پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە لە 12.67% دانراوە، بۆیە دەستبردن بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان توڕەیی پەرلەمانتارانی کوردی لێدەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە