لە سەدا 65ی دەفرایەتیی بەنداوەکانی کوردستان پڕ بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاوی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند هەموو ئەو بەنداوانەی کە ئاوی خواردنەوە دابین دەکەن لەڕووی ئاستی بەرزیی ئاوەوە لەچاو ساڵی ڕابردوو دۆخێکی باشتریان هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارش ئاریانژاد ڕاشیگەیاند: بارانبارینی ئەم دواییە تەواوی پارێزگای کوردستان گرتەوە و زۆرترین ڕێژەی بارانبارینیش لە ڕۆژئاوای پارێزگادا بووە کە بەگشتی بۆتە هۆی پڕ بوونی لە سەدا 65ی دەفرایەتیی بەنداوەکان.
ناوبراو وتیشی: تێکڕای بارانبارینی ئەمساڵ 386 میلیمەتر بووە کە 28% زیاترە لە ساڵی ڕابردوو و 6% زیاترە لە ڕێژەی درێژخایەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران