هاوپەیمانان تورکیایان لە سەردانەکەی هەسەدە بۆ سلێمانی ئاگادار کردبۆوه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبه‌شه، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "هێزی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش، پێشوەخت تورکیایان لە سەردانەکەی شاندێکی باڵای هەسەدە و کارمەندانی سەربازیی ئەمریکا بۆ سلێمانی ئاگادار کردبۆوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کێتى وتوویه‌تى: "هاوپەیمانان، تورکیا و عێراقییان لە کۆبوونەوەکەی بەرپرسانی هەسەدە و بەرپرسانی ئەمریکا و یەکێتی لە کاتی هاتنی شاندەکە و رۆیشتنیان لە سلێمانی ئاگادار کردبۆوه، ئیتر چ پێویست به‌که‌سێکی تر هه‌یه زانیاریی بدات له‌وه‌ی که مه‌زڵووم کۆبانی لە سلێمانیە؟".
هەرێم کەمال ئاغا، هەروەها نکوڵی دەکات لەوەی زانیارییەکان لای هەرێمی کوردستانەوە دەرچوبێت و ئه‌وه‌شى وتووە: "هێزه‌کانی دژه‌تیرۆر هێزێکی زۆر تۆکمه و به‌هێزن و ناوێکی به‌رز و جوانیان هه‌یه، به‌رده‌وام ئۆپراسیۆنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریکا بۆیه هێزێکی متمانه‌پێکراوو به‌هێزن، ئێستاش به‌رده‌وام له ئۆپراسیۆنه‌کان چالاکی به‌رده‌وامیان هه‌یه".
بۆچوونی بەکارهێنەران