شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-12 12:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی لە تورکیایە و لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و وابڕیارە لەگەڵ سەرۆکی میتدا کۆببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لە بەغدا ئەنجام دا و جێگری دەزگای هەواڵگری تورکیای بینەوە، لە کۆبوونەوەکاندا بە چڕی گفتوگۆیان کەسەر کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکەی هەسەدە لە هەرێمی کوردستان و داخستنی کایەی ئاسمانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووە.

بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری عێراق بە قوباد تاڵەبانییان وتووە، کە تورکیا لە دۆخی نێوان یەکیتی و ئەنقەرە نیگەرانە، بەوەی کە یەکێتی ئیسفزازی تورکیا دەکات، بۆیە پێشنیازیان کردووە سەردانی تورکیا بکات.

لەسەر داوای بەرپرسانی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی گەیشتە تورکیا و بە پێی زانیارییەکان، لەگەڵ هاکان فیدان، سەرۆکی میتدا کۆ دەبێتەوە و لەسەر کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکەی هەسەدە و داخستن و هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و جموجوڵی پەکەکە لە سنووری ئەو پارێزگایە گفتوگۆ دەکەن.

سەرچاوەیەکی باڵا ڕاگەیاندووە ئامانجی قوباد تەڵەبانی بۆ گەیشتنە بە دەرچەیەک بۆ چارەسەری دۆخی سلێمانی و دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی تاڕادەیەک ئاسایی بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە