شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-09 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەلاماری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامی رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، نیگەرانن لە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رووداوانە بهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم رووداوانە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکوومەت و بەکارهێنانیان بۆ کاری نایاسایی هاتۆتە ئاراوە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە: "رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت."

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم دەشڵێت: پێویستە کوتایی جۆرە رووداوانە بێت و دەسەڵاتی حکوومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو پارێزگایە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سلێمانی دەستەبەر بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە