شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-04 09:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش داوا لە هەموو حزبە کوردییەکان دەکات پشتیوانی پارتی چەپی سەوز بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش، داوا لە ھەموو حزبە کوردیی و سۆسیالیستەکانی تورکیا دەکات، بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایار پشتیوانی پارتی چەپی سەوز بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری HDP لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە نووسیویەتی: "وەک سۆسیالیستێک کە ساڵانێکە لە پەرلەمان و شەقام و زیندانەکاندا خۆڕاگریم کردووە، ئومێدەوارم ھێزە دیموکراسی خوازەکانی تورکیا بە بەھێزترین شێوە لە پەرلەمانی داھاتوو بوونیان ھەبێت".

داواش لە ھەموو پارتە سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا دەکات، پشتیوانی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بکەن، چوونکە بەدەست‌ھێنانی یەک کورسی زیاتر لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٤ی ئایاردا ئایندەیان دیاری دەکات.

دەمیرتاش، پەیامێکیشی ئاڕاستەی ھێزە کوردییەکانی کوردستانی تورکیا کردووە و دەڵێت: بانگھێشتی ھەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە بە ڕۆحی دیموکراسییەوە لە پارتی چەپی سەوز_دا کۆ ببنەوە، ئومێدەواریشە کورد و سۆسیالیستەکان داواکارییەکەی بێ وەڵام نەھێڵنەوە.

وابڕیارە، ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک‌کۆماری تورکیا ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە