شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-03-30 15:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرجەم دەروازە نافەرمیە سنوورییەكانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، حکوومەتی عێراق سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان دادەخات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر عەدنان وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەبارەی دەروازە نافەرمیەکانەوە رایگەیاندووە: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کارنامەی حکوومەتەکەیدا ئەو بابەتەی چەسپاندووە کە دەروازە نافەرمیەکان دابخرێن، لە سەردانی ئەم دواییەشدا بۆ هەرێمی کوردستان ئەو دەروازانەی کەم کردۆتەوە.

ناوبراو ئاماژەشی کردوە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ داخستنی سەرجەم ئەو دەروازە نافەرمیانەی کە ماون کە ژمارەیان دەگاتە 21 دەروازە و حکوومەتی عێراقیش لەگەڵ هەرێم هەماهەنگی دەکات بۆ داخستینان بەشێوەیەکی یەکجاریی.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە