شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-03-24 16:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردەکان دەتوانن کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان بێنن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئاژانسی ڕۆیتێرز باس لە ڕۆڵی کەم وێنەی کوردەکان دەکات لە هەڵبژاردنەکانی دابێی تورکیا ئەوەش بە پشتگیری کردن لە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بۆ لادانی ئەردۆغان لە دەسەڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز ئاماژەی داوە بە یەکگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە بەرامبەر ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی و دەڵێت: بە پشتگیری کردنی کوردەکان -کە کاندیدێکی سەربەخۆیان بۆ هەڵبژادن دیاری نەکردووە- لە کەمال کڵچدار ئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن  ئەگەری سەرکەوتنی لایەنی بەرامبەری ئەردۆغان لە ئارادایە.

ئەو ئاژانسە دەشڵێت یەکێک لە هۆکارەکانی پشتگیری نەکردنی کوردەکان لە ئەردۆغان پابەند نەبوونی ناوبراو بوو بە بەڵێنەکانی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد.

ڕۆیتێرز ئاماژەشی بەوە داوە کە کوردەکانی تورکیا لانیکەم 10 لە سەدی دەنگداەرانی ئەو وڵاتە پێکدێنن و پشتگیری کردنی ئەوان لە هەر یەک لە لایەنەکانی ڕکابەر بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکی کۆماری تورکیا دەبێتە هۆی سەرکەتنی ئەو لایەنەدا بەسەر لایەنێکی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە