شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-22 15:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پێکدادانەکانی عەین عیسادا 7 میلیشیای سووری کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوودا لە نزیک شاری عەین عیسا لە کوردستانی سووریا 7 میلیشیای سوپای ئازادی سووریا کوژران.

کوردپرێس:

سوپای سووریای دیموکرات لە بەیانێکدا ڕایگەیاند لە پێکدادانەکانی شەو و ڕۆژی ڕابردووی عەین عیسا لە گوندی "المشرفە" هەڵکەوتوو لە 2 کیلۆمەتریی عەین عیسا 7 میلیشیای سەربە گرووپەکانی سەربە تورکیا کوژران.

سوپای سووریای دیموکرات لە بەیاننامەکەیدا کە ماڵپەڕی هاوارنیوز بڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاند: سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی سەر بەو سوپایە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا چڕتر کردووە. ئەو هێزانە هێرشی فراوانیان کردۆتە سەر دەوروبەری عەین عیسا و هەموو هێرشەکان پووچەڵ کراونەتەوە.

هەر لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: شەوی ڕابردوو گوندی المشرفە لە چەند قۆڵەوە هێرشی کرایە سەر بەڵام سوپای سووریای دیموکرات هەموو ئەو هێرشانەی تێکشکاند و لە ئەنجامدا لە پێکدادانی نێوان دوو لایەنەکەدا 7 بەکرێگیراو کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە