20 هەزار و 316 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 158 هەزار و 892 پشکنین ئەنجام دراون؛ 20 هەزار و 316 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.
بەپێی هەواڵی کوردپێرێس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 246 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئێستا ژمارەی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 18 هەزار و 97 کەس.
هەروەها بەپێی ئامارەکە ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 2 ملیۆن و 24 هەزار و 610 کەس بەرزبووەتەوە، 3 هەزار و 546 لەو تووشبووانەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران