شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-20 10:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێمە لە دانوستانەکاندا جیددین

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) دەڵێت: نوێنەری نوێی ئەمریکا لە دانوستانی کوردی-کورد گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی سووریا و وێڕای کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا لەسەر پرسە سەرکییەکانی قسەی کردووە.

«عەدنان کیلو» سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ئاماژەی دابە درێژەی دانوستانی نوێان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی و ڕایگەیاند: نوێنەری نوێی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و دانوستانی لایەنە کوردیەکانی سووریا، 9ی دیسمبێر گەیشتۆتە کوردستان و کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ حزبەکانی یەکگرتووی دیموکراتیکدا ئەنجام داوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە چەند بابەتی گشتی لەسەر سووریا بوو و بڕیار درا کە دانوستانەکانی کوردی-کوردی دەست پێبکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەری هەیە بۆ ماوەی مانگێک کۆبوونەوەیێک نەکرێت بەڵام دانوستانەکانی خولی نوێ و پرسە گرینگەکان دەست پێدەکاتەوە و لایەنەکان زۆر جیددین.

سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا ڕاشیگەیاند: چەند بابەتی گرینگ لەوان بەڕێوەبەریی ناوچەکە، پرسە ئەمنییەکان و پرسی سەربازی و ئابووری لەو بابەتە گشتییانەن کە لە ئاستی سەرکردایەتیدا دەبێت تاوتوێ بکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە