شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-19 12:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا دوایین خاڵی چاودێریی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا چۆڵ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- تورکیا لە چۆڵ کردنی خاڵەکانی چاودێری لە هەندێک ناوچەی باکووری رۆژئاوای سووریا بەردەوامە.

کوردپرێس: بەرپرسێکی باڵای سەربازیی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی 7 خاڵی دیکەی چاودێری لە باکووری رۆژئاوای سووریا چۆڵ کرد و سەربازەکانی بۆ ئەو ناوچانە گواستەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆیدان.

تورکیا لە ساڵی 2018 و لەسەر بنچینەی کۆبوونەوەکانی ئاستانە زیاتر لە 10 خاڵی چاودێری لە ناوچەکانی نێوان ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی دژی حکوومەت لە پارێزگای ئیدلب دانا.

ساڵی رابردوو ژمارەیەک خاڵی چاودێریی تورکیا لە لایەن سوپای سووریاوە گەمارۆدران و حکوومەتی تورکیا بەڵێنی دا هیچ کامیان چۆڵ نەکات، بەڵام لە ئۆکتۆبەرەوە دەستی بە چۆڵ کردنیان کردووە.

بەرپرسەکەی تورکیا کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، گوتی: "شەوی پێنجشەممە دوایین خاڵەکانی چاودێری وڵاتەکەی لە ئیدلب لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا چۆڵ کران و سەربازەکان گوازرانەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی نزیک لە ئەنقەرە، ئەوەش لەسەر بنچینەی رێککەوتنێک لەگەڵ مۆسکۆ".

ئەو بەرپرسەی تورکیا لەو بارەوە دەشڵێت: "ئەوەی کراوە کشانەوەی سەربازەکان یان کەم کردنەوەی ژمارەیان نییە، بەڵکوو جێگۆڕکێ کردنە بە هێزەکان".

چەند گرووپێکی چەکدار لە سووریادا هەن کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات، ئەو هێزانە هەرێمی عەفرین و سەرێ کانی و هەندێک ناوچەی دیکەیان لە کوردستانی سووریا و باب و دەوروبەری لەژێر کۆنترۆڵدایە.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە