شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-19 12:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایدەگەیێنێت، پێکدادانی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کینۆ گابریێل، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی دۆخی سەربازیی عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەری بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاندووە: "پێکدادان بەردەوامە و ماوەی هەفتەیێکیشە تۆپبارانی ئەو ناوچانە بەردەوامە، دەتوانم بڵێم ماوەی مانگێکیشە بە شێوەی بچڕ پچڕ تۆپباران هەیە".

بە گوتەی کینۆ گابریێل ئەو شەڕ و پێکدادانە هەوڵی دزەکردنی "چەتەکانی سەر بە تورکیایە "بۆ سەر چەند گوند و دێهاتێکی ناوچەکە و خاڵەکانی بەرەی عەین عیسا، هێزەکانی هەسەدەش بەرپەرچی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە و رووبەڕوویان بوونەتەوە.

ناوبراو دەشڵێت "ئێمە وەکوو هێزەکانی سووریای دیموکرات هەر کاتێک لەلایەن ئەو گرووپە چەکدارییانەی سەر بە تورکیا هێرشمان بکرێتە سەر بە هەموو شێوەیێک وەڵامیان دەدەینەوە".

لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات گوتی: "لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان لە پەیوەندیداین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، هاوکات هێزەکانی رووسیاش لە ناوچەکە هەن، دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە و هەموویان بەرژەوەندییان لە ناوچەکە هەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە