شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-18 05:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت ھەوڵ بدەین کێشەکان لەگەڵ پەکەکە بەشێوەیێکی دیکە چارەسەر بکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ھێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە و ھەرێمی کورستان نە خزمەتی خۆیان و نە خزمەت بە ئێستا و نە بە داهاتووی کوردستان ناکات.

کوردپرێس: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دەبێت ھەموو لایەک وانە و پەندی لە مێژوو وەرگرتبێت و دەبێت پەکەکە بزانێت ھێرشەکانی نە خزمەت بەخۆیان و نە بە ئێستای ھەرێمی کورستان و نە خزمەتی ئایندەی کوردستان دەکات".

ناوبراو راشیگەیاند کە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان لە ھێرشەکانی پەکەکە ئاگادار کردووەتەوە گوتیشی: "دەبێت پشوو درێژ بین و ھەوڵ بدەین کێشەکان بەشێوەیەکی دیکە چارەسەر بکەین".

سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی، وەزیری پێشمەرگە گوتی: "بەردەوامین و ھەنگاوەکانمان بەرەو پێشەوە دەڕوات، ئومێدمان وایە لێکتێگەیشتنی باشتر و ھەنگاوی باشتر بێتە ئاراوە لە نێوانماندا. دڵنیاشین کەوا دەتوانین لەو بوارەدا سەرکەوتوو بین".

سەبارەت بە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل گوتی: "ھەنگاوی فراوان نراوە لە مەسەلەی چاکسازی، بەڵام لە راستیدا دەبێت رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر ئاستی باڵا ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی تەکانی زیاتر بە چاکسازی بدرێت لە وەزارەتی پێشمەرگە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە